هێلسینکییەکی کاراتر

فینلاند بەنێو باری ناوازەدا دەگوزەرێ و ئێمەش دەبێت توانایی وەڵامدانەوەی تێکڕای پێداویستییەکانمان هەبێت.

هێلسینکییەکی کاراتر دەبێت چ لەباری ئابوورییەوە، کۆمەڵایەتییەوە هەروەک لەباری ئێکۆلۆژیشەوە پێش بخرێت.

دەبێت ئێمە پلانی نیشتەجێبوونی ژیرانەتر، ئاستی بەرزتری خستنەسەرکار و گەشەکردنێکی پتەو بەئامانج دابنێین. دەبێت ئێمە کار لەسەر پەروەردەی سەرەتایی و خوێندن بکەین.

دەبێت ئێمە سیاسەتێکی کەشوهەوای بەگوڕوتینتر وەک لەوەی ئێستا بەدی بهێنین. بۆیەش هێلسینکی پێویستی بە منە، پێویستی بە ئێمەیە.

“هەستکردن بەوەی کە هەموان بەتێکڕا پێکەوەین و کەشی پێکەوە هەڵسووڕان وەڵامی دروستی ئاستەنگییەکانی ئەم ڕۆژگارەمان دەداتەوە.“

هێلسینکییەکی کاراتر

فینلاند بەنێو باری ناوازەدا دەگوزەرێ و ئێمەش دەبێت توانایی وەڵامدانەوەی تێکڕای پێداویستییەکانمان هەبێت.

هێلسینکییەکی کاراتر دەبێت چ لەباری ئابوورییەوە، کۆمەڵایەتییەوە هەروەک لەباری ئێکۆلۆژیشەوە پێش بخرێت.

دەبێت ئێمە پلانی نیشتەجێبوونی ژیرانەتر، ئاستی بەرزتری خستنەسەرکار و گەشەکردنێکی پتەو بەئامانج دابنێین. دەبێت ئێمە کار لەسەر پەروەردەی سەرەتایی و خوێندن بکەین.

دەبێت ئێمە سیاسەتێکی کەشوهەوای بەگوڕوتینتر وەک لەوەی ئێستا بەدی بهێنین. بۆیەش هێلسینکی پێویستی بە منە، پێویستی بە ئێمەیە.

“هەستکردن بەوەی کە هەموان بەتێکڕا پێکەوەین و کەشی پێکەوە هەڵسووڕان وەڵامی دروستی ئاستەنگییەکانی ئەم ڕۆژگارەمان دەداتەوە.“

تێزەکان

ئابوورییەکی پتەو توانایی گەشەپێدانی فرەلایەنەی هێلسینکی بەردەست دەخات

١. هاندانی هێزی کاری شارەزا و وابەستەبوون بە هێلسینکییەوە بناغەی گەشەکردنی ئابووری پێک دەهێنێت. بەمەبەستی نیشتەجێکردن پێویست بە یەکانگیرییەک لە فێرکردنی زمان، ئاراستەکردن و کارکردن دەکات.

٢. ساناکردنەوەی خستنەسەرکار بۆ تێکڕای مرۆڤە تەمەن جیاکان – وە پێشینە جیاکان توانایی هێزی ڕاکێشانی شار دەباتە سەرەوە. با ئاستی خستنەسەرکار لە هێلسینکیدا ببەینە سەرەوە بۆ ئاستی پایتەختی ووڵاتانی ئەسکەندەناڤی.

٣. کردارەکانی کڕینی تایبەت بەکەرتی میری دەبێت بە شێوەیەکی بەهرەمەندانە و ئاشکراییانە ئەنجام بدرێن، بۆئەوەی بتوانین ئابوورییەکەمان بە بەرپرسیارێتییەوە بەڕێوەببەین. لەکردارەکانی کڕیندا دەبێت لەڕێگەی پەرت کردنی پێشبڕکێوە بۆ بەشبەش دەرفەتی بەشداربوونی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە پێشبڕکێکاندا بڕەخسێندرێت.

باری پتەوی کۆمەڵایەتی لە سەر بنەمای هاوتەبایی مرۆڤەکان بنیات دەنرێت

١. کار لەسەر هاتووچۆیەکی پتەو بکەین لەڕێگەی زیادکردنی شەفتی شەوانەوە، دەرفەتی بەکارهێنانی پایسکیلی نێو شار بەدرێژایی وەرزەکانی ساڵ و کارکردن لەسەر سەرمایەگوزاری لە هێڵەکانی شەمەندەفەردا.

٢. جەخت لە بنیاتنانی پتەو بکەین لەڕێگەی زیادکردنی بەکارهێنانی بەهرەوەرانەی ووزە وە بەکارهێنانی دار لە بنیاتناندا هەروەها بنیاتنانیشەوە لە ڕێگەی پڕکردنەوەوە. گەشەپێدانی ناوەڕاستی پاسیلا و ناوچەکانی ئۆستێرسیندۆم بەدی بهێنین.

٣. سەرپەرشتیکردنی سەروەتی خانووبەرە گەشەی پێ بدرێت لەڕێگەی سوودبینینی باشترەوە لە داتا و تەکنۆلۆژیا بەمەبستی پێشبینیکردنی ئاستی پێداویستی لە داهاتوودا. ئامرازی کاری سانا بۆ بەکارهێنان سازبدرێت، کە ڕێژەی خانووبەرەی شار، نوێکردنەوە و کاریگەری گەشەی ڕێژەی دانیشتوان لەسەر باخچەی منداڵانی شارەوانییەکان لە ساڵانی داهاتوودا لێوە بهێندرێتە پێشچاوو.

تستند الاستدامة البيئية على المعلومات البحثية والواقعية والأفعال

1. التركيز على الحركة المستدامة من خلال زيادة الأدوار الليلية وجعل استخدامات الدراجات الهوائية للمدينة مُتاحًا على مدار السنة والتركيز على الاستثمار من خلال المواصلات بالسكك الحديدية.

2. التركيز على البناء الأكثر استدامة من خلال زيادة الكفاءة الخاصة بالطاقة والبناء الخشبي أيضًا من خلال البناء التكميلي. نُنجز تطوير مناطق وسط باسيلا واُوستيرسوندوم.

3. نعمل على تطوير إدارة الأصول العقارية من خلال الاستفادة بشكل أفضل من البيانات والتكنولوجيا للتنبؤ بالاحتياجات المستقبلية. نقوم بإنشاء أداة سهلة الاستخدام، من الممكن من خلالها معرفة تأثيرات العقارات الموجودة في المدينة وأعمال الترميم وتطور السكان على أماكن حضانات الأطفال خلال السنوات القادمة.

بەڕێوەبەری متمانەپێکراوی کاروبارەکانت

من تەمەنم ٣٤ساڵەو ئاژەڵم خۆشدەوێت و دانیشتووی تۆلۆم. لە زانکۆی هێلسینکیدا یاسا و لە لەندەندا بواری پسپۆڕی ڕامیاری یەکێتی ئەوروپام خوێندوە. دروست بەووشە ئێجگار کەسایەتیەکی نێودەوڵەتیم: خرامە باخچەیەکی منداڵانەوە کە چوار زمانی جیای تێدا بەکاردەهێندرا هەروەها لە لەندەندا، لە کالیفۆرنیادا، لە برۆکسلدا ژیاوم و ئێستاش لێرە دەژیم لە هێلسینکیدا، لە ماڵەوەم. باوەڕێکی پتەوم بەوە هەیە، کە باشترین ئەنجام لەڕێگەی دەستەیەکی فرەچەشنەوە بەدی دەهێندرێت. لە کەرتی تایبەت و میریشدا کارم کردوە. لەئێستاشدا لەکەرتی سێیەمدا وەک پسپۆری تایبەتمەندی بواری ڕامیاری سەرچاوەکانی بژێوی کاردەکەم. چەقی کارەکەم بریتییە لە چۆنییەتی گوڕوتین دانە بە گەشەپێدانی فینلاند.
لەئێستادا وەک ئەندامی نوێنەرانی ئەنجومەنی شارەوانی کاردەکەم هەروەها وەک ئەندامیێکی کاریگەریش لە لیژنەی پەروەردە و فێرکردندا هەڵدەسووڕێم. بەلامەوە گرنگە کە ووچەی باشی ژیان بۆ تێکڕای منداڵان دابین بکرێت: لەسەر دەستپێشخەری من لەتێکڕای خوێندنگەکانی نێو شاری هێلسینکیدا لەئاییندەدا شارەزایی ئابووری زیاد دەکرێت وە شارەوانی هەڵساوە بە پێوانەکردنی ووردتری چۆنایەتی پەروەردەی سەرەتایی. دەبێت پەروەردەی سەرەتایی وەک سەرمایەگوزاری بۆ داهاتووی تێکڕای کۆمەڵگاکەمان چاوو لێبکرێت.
نیگەرانم لە پەرەسەندنی دەربڕینی دوژمنکارانە، لە ڕاسیزم و باوەڕنەبوون بە ئاییندە. جەمسەرگرتنی گفتووگۆی تایبەت بەکۆمەڵگا و زیادبوونی بێ متمانەیی بە ڕامیاری وێنایەکی هەڵە لەبارەی بڕیاردانی شارەوانییەوە بەدەستەوە دەدات. لەڕێگەی کارکردنی بەگوڕوتین و پێکەوە هەڵسووڕانەوە بەبێ لەپێشچاووگرتنی پارتەکان لەتوانادا دەبێت دەرفەتی سەرکەوتوویی بۆ هەموان بەدی بهێندرێت. دەخوازم لەڕامیاریدا کارلەسەر ئەوە بکەم، کە هەمووان پێکەوە بهێڵینەوە.

درێژەدان بە ڕۆشنبیری دڵگیر؟

لەماوەی بیست ساڵی ئەزموونی ڕێکخراوەییمەوە فێربووم، کە ڕامیاری هەمیشە پێکەوە ئەنجام دەدرێت. لە ئەنجوومەنی شارەوانیدا فێربوون کە من بە کەسایەتییەکی خاوەن توانایی کاری هەرەوەزی بناسن هەروەها بەبێ لەپێشچاووگرتنی پارتەکان، ئەوەش مەرجی بڕیاردانی کارا و بنیاتنەرانەیە. هەرگیز ناکرێت زیادڕەوی لە بنیاتنانی متمانە و بایەخی ڕێزگرتن لە کەسێکی دیکە بەزیاد نیشان بدرێت. بەتایبەتیش لە جەمسەرگیربوون و پەرت بوونی ئەم ڕۆژگارەماندا، کە هەستی بێگانەبوون، دەربڕینی دوژمنکارانە و ڕاسیزم دروست دەکات. بە چەق گرتن لەبری بیرکردنەوەی کرچوکاڵ لەسەر کراوەیی و تێگەیشتن لەوی دیکە، ڕێگایەکی باش بەئاراستەی هاوتەبایی، فرەچەشن و کۆمەڵگایەکی بەشداربوو دەگرینەبەر.
گۆڕەپانی ڕامیاری هێلسینکی، فینلاند و هەروەها نێودەوڵەتیش پێویستی بە بڕیادانی پتەو هەیە. بڕیاردانی پتەویش ئەزموون، پسپۆڕی و بیرکردنەوەیەک کە ئاقاری بەرەوپێش چوون بگرێتەبەر دەخوازێت. ئەزموون و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتیم لەڕێگەی کارکردن وەک یاساناس، کەرتی میریدا هەروەها لە بواری ئەرکی لێک جیاوازی ڕامیاریدا خڕکردوەتەوە. لە نزیکەوە بینیومە، کە چۆن داڕشتنی ڕێسای هەڵسووڕانی هاوبەش کاریگەری کردارەکیانەی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان دەبێت.
لەماوەی کارکردنمدا لە ئەنجوومەنی شارەوانیدا فێربووم ئاشنایەتی لە گەڵ چۆنییەتی دروستکردنی بڕیاردا پەیدابکەم وە وەک کەسایەتییەکی بەهرەداری کاریگەر گەشەمکردوە. لایەنی بەهێزم دەستبردنە بۆ کارەکان وەک پسپۆر، ماتمانەبوونە بە بنیاتنانی کاریگەرینواندن هەروەها ڕاوێژکردنی بەهرەدارانەیە. بەڕوانینە لە چوونەپێش بەدوای چارەسەری هاوبەشدا گەڕاوین: تێکڕای دەستپێشخەرییەکانم وەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی هەروەها پێداگریم بوونەتەهۆی بەدی هێنانی گۆڕانکاری لە چۆنایەتی گەشەپێدانی هاتووچۆی گشتیدا، پتەوتر بەڕێوەبردنی ئابووریدا یاخود لە پەروەردە و خوێندندا.
بێجگەلە هونەری توانایی پێکەوەکارکردن و ئەزموون هەروەها پێویستیشمان بە بوێری دەبێت. نابێت ئێمە بایەخی هێلسینکی وەک شارێکی نێودەوڵەتی یاخود وەک شارێکی فینلاندی کە هێزی ڕاکێشانی هەیە بەکەم بنرخێنین. دەبێت ئێمە ئەوە وەک دەرفەت ببینین. هەرئێستا هێلسینکی ژینگەیەکی هەڵسووڕانی نێودەوڵەتییە، کە مرۆی تێدایە بەبەها جیاکانیشیانەوە شێوازی بیرکردنەوەیان جیاوازە. ئاییندە هەرچی زیاتر بەم ئاراستەیەدا گەشەدەکات.
بۆئەوەی بتوانین دەرفەتی ووچانێکی باش بۆ داهاتووی منداڵەکانمان بڕەخسێنین، دەبێت بەوپەڕی هەوڵمانەوە پێشبینی پێداویستییەکانی دونیای ئاڵوگۆڕکراو بکەین. لەڕێگەی تێگەیشتن لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی دیاردە گەشەسەندوە جیاوازەکانەوە، ئەنجامدانی بڕیاری ژیرانەی ڕامیارییانەمان لەتوانادا دەبێت. بەو شێوەیەش دەتوانین هێلسینکی بۆ دووبەیانی پێکەوە بنیات بنێین. شارێکی نیشتەجێبوون کە تێیدا سوود لە توانایییەکانی هەمووان وەربگیرێت.
ساڵان منیان کردوە بە کەسێکی سازگار و ئێجگار کۆمەڵایەتی فرەشارەزای ڕامیاری، کە دەزانێت چۆن کاریگەری دەنوێنێت و دەزانێت بایەخی پێکەوەکارکردن چەندە. لەنێو ژینگەی دڵگیری کارکردنمدا بە تێڕوانین لە داهاتوو کاردەکەین، چەقمان لە سەر چارەسەرکردنە و بەدی هێنانی ئامانجی هاوبەشە. بەو ڕێبازانەوە لێرە لە وەرزی نوێنەرایەتیدا کارم کردوە بەمەبەستی پێشخستنی ڕامیارییەکی پتەوتری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئێکۆلۆژیانە.
داوای متمانە لە ئێوە دەکەم بەمەبەستی درێژەدان بتوانم لە پێشتر هاندەرانەتر ئەو کارانەی کەبەنیوەناچڵی ماونەتەوە ڕایانبپەڕێنم لە نێو ئەنجوومەنی شارەوانیدا بۆ بەدیهێنانی هێلسینکییەکی بە هێزتر.